Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 09:30

له‌ عێراق 81 کەس تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا
کوردستان TV
100%

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماری (24) كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ (81) توشبوى نوێى کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 81 کەسی دیکە تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەم جۆرەش ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا بۆ 1928 کەس بەرزبووەوە.

دەشڵێت: کۆى گشتى تووشبووان لە عێراق گەیشتۆتە ( 1928) کەس و لەو ژمارەیەش
(90) کەس گیانیلەدەستداوە کە دوو کەسیان لە ماوەى (24) کاتژمێری رابردوودا گیانیانلەدەستداوە.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌ هه‌ولێر بووه‌،

به‌غدا/ روسافه‌: 15 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
به‌سره‌: 39 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 5 حاڵه‌ت
بابل: 2 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 11 حاڵه‌ت

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.