Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:43

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا دوو هاوڵاتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست دا

شەوی ڕابردو بۆردومان کراون و تائێستاش تەرمەکانیان نەبردراونەتەوە
کوردستان TV
100%

 شەوی ڕابردو کات ژمێر 10:00 بەهۆی بۆردومان کردنی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا لەچیای سیاکیوی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دووهاووڵاتی خەلکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان  گیانیان لەدەست دا ئەودوهاولاتیە بەناوەکانی (فاخیر یوسف تازەوارید تەمەن 35سال ودانیشتوی گەڕەکی قەبری شەهیدانی شاری شنۆ و ڕەشید میرۆ پیرۆتی) تەمەن 36سال ودانیشتوی هەمان گەڕەکی قەبری شەهیدانە
بەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی ئەو 2 کەسە کاسب  کارن وبۆ هێنانی قارچک وگژوگیای بەهاری هاتونەتە ئەوناوچەیەو هەربەپێ زانیاریەکانی کوردستان تیڤی
تائێستاش کەسوکاریان نەوێراون تەرمەکانیان ببەنەوە هەرلەشوێنی بۆردومانەکە ماونەتەوه‌

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.