درهنگانى شهوی رابردوو لەسنوری ناحیەی پێبازی سەربە قەزای كەلار بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە ، لەناو ناحیەی پێباز ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا ئەڤەلۆن و ماتۆرسكیلێكدا ڕوویداوە ، بەداخەوە بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ماتۆرسكیلەكە كە لەدایكبووی ٢٠٠١ە گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهێنێت ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.