له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه و بودجه و وزه، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاله‌بانى جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه گه‌یشتنه به‌غدا
بریاره ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت و به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، شاندەکە پاش بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی بۆ به‌غدا ئه‌نجامداوه
ئەوەش ئاشکرا کراوە کەئه‌مرۆ چوارشه‌ممه شاندەکە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق و لایەنە سیاسییە شیعییەکان و باڵیۆزی وڵاتان و نێردە دیپلۆماتییەکان کۆدەبێتەوە.
روونیشی کردەوە کە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه و بودجه و وزه تاوتوێ دەکات کە لە نێوان هەردوولا هاتوونەتە ئاراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.