بەرێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم نزیكانە كۆتایی نایەت، نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی لەكاریگەری پەككەوتنی خزمەتگوزاری تەندروستی ئاسایی بەتایبەت لەسەر منداڵەكان.
د.تیدروس ئادهانۆم گیبریسوس بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری ژنێف ووتی: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوورە لەوەی كۆتایی بێت و ئەوان نیگەرانن لەزیادبوونی رێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا لەكیشوەری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەمریكای لاتین و هەندێك وڵاتی ئاسیا.
روونیكردەوە: رێگایەكی دوور و درێژ و كارێكی زۆر لەبەردەمیاندایە و بەهۆی كۆت و بەندە سەپێنراوەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە كەموكوڕی لە ڤاكسینەكانی دیكە لە 21 وڵات دروستبووە و تووشبوون بەمەلاریا لەوڵاتانی ئەفریقا زیادی كردووە.
وتیشی: پێویست بوو لەسەر جیهان گوێبیستی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ببوایە كە هۆشداریدا لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەكۆتایی مانگی كانوونی دووەم، بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندروستی جیهانی ناتوانن وڵاتان ناچاربكەن كە رێنوێنیەكان جێبەجێ بكەن.
ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.