هاووڵاتییەکی دیکە لە کرماشان لەسێدارە درا،دوێنێ سێشه‌ممه‌ش چوار کەس لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سونقوڕ لە سێدارە درا و بەم پێیە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی كه‌دوێنێ لەسێدارە دراون گەیشتە چوار کەس.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سونقوڕ و کولیایی بە ناوی ”مێهدی ڕەمەزانی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه مێهدی ڕەمەزانی تەمەن ٣٦ ساڵ، ٧ ساڵ پێش لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەر شەقام هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشانی کوشتووە و دوای دەستبەسەر کران حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی دوێنێ سێشه‌ممه هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”فایق شەریفی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارە درابوو.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوو بەندکراوی خەڵکی بۆکان و شنۆ بە ناوەکانی یاسر ڕەسووڵی و زرار پەیغامی بە هەمان تۆمەت لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە دران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.