Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:44

رووسیا راگەیاندنى خۆ بە سەرۆک وڵات ناساندنى حەفتەر پەسەند ناکات

ئەو قەیرانەى كە لە پرسی لیبیادا هەیە پاساو نییە بۆ وەرگرتنى بڕیارى تاكلایانە
کوردستان TV
100%


وەزیرى دەرەوەى رووسیا، سێرگى لاڤرۆڤ رایگەیاند، ئەوان راگەیاندنى خۆ بەسەرۆک ناساندنی سەرۆكى هێزە نا شەرعییەكانى رۆژهەڵاتى لیبیا خەلیفە حەفتەر پەسەند نەكردووە.

لاڤرۆڤ، لە دواى كۆتاییهاتنى كۆبوونەوە نافەرمییەكەى وەزیرانى دەرەوەى ئەنجوومەنى BRICS (وڵاتانى خاوەن خێراترین گەشەى ئابوورى لە جیهاندا) كە لە بەڕازیل، رووسیا، هیندستان، چین و باشوورى ئەفریقیا پێكدێت لە رێگەى ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا باسى قەیرانى لیبیاى كرد.

لاڤرۆڤ، دەربارەى بڕیاری تاكلایەنە خۆ بەسەرۆک ناساندنی حەفتەر گوتى:رووسیا ئه‌مه‌ په‌سه‌ند ناكات. ئەو قەیرانەى كە لە پرۆسەى چارەسەریی پرسی لیبیادا هەیە، پاساو نییە بۆ وەرگرتنى بڕیارى تاكلایانە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.