Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:43

وەزیری کشتوکاڵ: دەرگای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکان کراوەیە بۆ چارەسەری کێشەی خاوەنکارانی کەرتی کشتوکاڵی

درێغی ناكەین بۆ جوتیاران
کوردستان TV
100%


وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، ناحیەی سەرقەڵا خاكێكی بەپیتی هەیە بۆ كشتوكاڵكردن، لەپێناو خزمەتكردنی جوتیارانیش درێغی ناكەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، ناحیەی سەرقەڵا خاكێكی بەپیتی هەیە بۆ كشتوكاڵكردن، لەم ناحیە نزیكەی دووسەد خانووی پلاستیكی هەیە، كە بەرهەمێكی باش دەخەنە بازاڕ.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی باسی لەوەشكردوە، كە ئەمڕۆ سێ شەممە2020/4/28، شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری باخداری سەردانی جوتیارێكی نمونەیان لە ناحیەی سەرقەڵاكرد.

ئەم جوتیارە نمونەیە نزیكەی 160خانووی پلاستیكی هەیە، داچێنراون بەتەماتە، خەیار، باینجان، كولەكە و بیبەر.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر لە ناجیەی سەرقەڵا سەردانی جوتیارێكی تری نمونەیان كرد هەر لە سەرقەڵا كە 225 دۆنم گەنمی داچاندووە لەگەڵ 135دۆنم پەتاتە.

لەگەڵ دەستخۆشی لەم سەردانە مەیدانیە دەشڵێت، وەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەچوارچێوەی دەسەڵاتمان درێغی ناكەین بۆ بایەخدان بە جوتیاران، لەم چوار چێوەیە دەستمان بە هەمواری یاساو رێنمایەكان كردووە بۆ ئاسانكاری، هەروەها دەرگای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكان كراوەیە بۆ چارەسەری كێشەی خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری.

 

 

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.