Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 21:37

نیسک و سووده‌کانی بزانه‌

ده‌بێته‌ هۆكاری به‌هێزكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار و مێشك چالاك ده‌كات
کوردستان TV
100%

نیسك یه‌كێكه‌ له‌به‌روبوومه‌ پاقله‌مه‌نییه‌كان، به‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر وه‌ك شۆربا به‌كار ده‌هێنرێت. خواردنی نیسك سوودی هه‌یه‌ بۆ ریخۆڵه و به‌ ئاسانی هه‌رس ده‌كرێ، به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی پرۆتین و ڤیتامینه‌كانی بی و سی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ نیسك رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پۆتاسیۆم، مینیزیۆم، ئه‌سیدی فۆلیك، ئاسن و سیلنیۆم له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر بۆیه‌ چه‌ندان سوودی گرنگی هه‌یه‌.

سووده‌كانی نیسك:

یه‌كه‌م: ده‌بێته‌ هۆكاری به‌هێزكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار و مێشك چالاك ده‌كات.

دووه‌م: ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی‌ مرۆڤ له ‌تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌.

سێیه‌م: چه‌وری‌ زیاده‌ له‌ناو گه‌ده‌دا هه‌ڵده‌مژێت.

چواره‌م: رێژه‌ی‌ كلۆربوونی‌ ددانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

پێنجه‌م: رێژه‌ی كۆڵیستڕۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

شه‌شه‌م: رێگری ده‌كات له‌ تووشبوون به‌ كێشه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ.

حه‌وته‌م: رێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشیی ئێسك.

هه‌شته‌م: سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.

نۆیه‌م: ده‌بێته‌ هۆی جێگیركردنی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا.

ده‌یه‌م: بۆ كه‌مخوێنی سوودبه‌خشه‌، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو مادده‌ی ئاسنی تێدایه‌.

یازده‌یه‌م: یاریده‌ده‌ره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن.

دوازده‌یه‌م: رێگری له‌ كزبوونی چاو ده‌كات.

سیازده‌یه‌م: كۆڵۆن له‌ گرژبوون ده‌پارێزێت.

چوارده‌یه‌م: پیری دوا ده‌خات.

به‌ باوه‌ڕی پزیشكان، رۆژانه‌ خواردنی ته‌نها 100 گرام نیسك، دوو ئه‌وه‌نده‌ی ڤیتامینه‌ پێویسته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ مرۆڤ رۆژانه‌ پێویستیه‌تی

ژێده‌ر :Kurdistan CT     

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.