Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:01

ژماره‌ى کوژراوانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى عەفرین گه‌یشته‌ 53 کوژراو

زیاتر له‌ 176 كه‌سى دیكه‌ش بریندارن
کوردستان TV
100%


 دوێنێ سێشه‌ممه‌ 28ى 4ى 2020 ،  ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بازاڕێكى میللى شاری عەفرین له‌ڕێگه‌ى تانكه‌رێكى بۆمبڕێژكراو رووى دا، بووه‌ هۆى كوژرانى 53 كه‌س و برینداربوونى زیاتر 176 كه‌سى دیكه‌.

 روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكى گه‌وره‌ و به‌ خه‌ڵووزبوونى ته‌رمه‌كان كه‌ له‌نێو قوربانییه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌سى سڤیل و 6 چه‌كدارى سه‌ر به‌ توركیا هه‌ن.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌،ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموكرات ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى سه‌ركۆنه‌ كرد و به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى خسته‌ ئه‌ستۆى توركیا و چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانى.

ئه‌نجومه‌نه‌كی سوریا دیموكرات رایده‌گه‌ێنێت ، ته‌قینه‌وه‌كه‌ خه‌ڵكى سڤیلى بێگوناهى كرده‌ ئامانج و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دانیشتووانى عه‌فرین ده‌كات كه‌ تا ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌ ماون بۆئه‌وه‌ى شار و گونده‌كانى خۆیان چۆڵ بكه‌ن".

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ داگیركاریى توركیا پاڵپشت به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌رگاى بۆ هێزه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌ر پشت كردۆته‌وه‌ و كاره‌ ترسنۆكه‌كانیان له‌ساى پاڵپشتى توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.