کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كە لە مانگی رابردوودا، بە بەهای دوو ملیار و ٩٦٢ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار دۆلار، نەوتیان فرۆشتووە.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاماری کۆتایی سەبارەت بە نەوتی هەناردەكراو لە مانگی ئاداری رابردوو بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە كۆی گشتی بڕی نەوتی هەناردەكراو لە مانگی رابردوودا، گەیشتووەتە ١٠٥ ملیۆن و ١١٨ هەزار و ٥٢٣ بەرمیل كە داهاتەكەی دوو ملیار و ٩٦٢ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار دۆلار بووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە ئاداری رابردوودا، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، گەیشتووەتە ١٠١ ملیۆن و ٣٩٢ هەزار و ٩١٨ بەرمیل كە داهاتەكەی دوو ملیار و ٨٨٣ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە بڕی نەوتی هەناردەكراوی كەركووك لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٢٨٧ هەزار و ٤٣٩ بەرمیل كە داهاتەكەی ٧٣ ملیۆن و ٨٤٨ هەزار و ٤٥٤ دۆلار بووە.
باس لەوەشكراوە كە بڕی نەوتی هەناردەكراو لە مانگی رابردوودا لە كێڵگەی گەیارە، گەیشتووەتە ١٢٩ هەزار و ٤٩ بەرمیل كە داهاتەكەی ٢٥٥ هەزار و ٣٨٧ دۆلار بووە، هاوكات بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن، گەیشتووەتە ٣٠٩ هەزار و ١١٧ بەرمیل كە داهاتەكەی چوار ملیۆن و ٨٩٣ هەزار و ٢٤ دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە نەدراوە كە لە مانگی رابردوودا، یەك بەرمیل نەوت بە چەند فرۆشراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.