رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانەی شاری بانە، سێ هاووڵاتیی دیکە کە دوانیان بران، دەستبەسەر کراون.
رێكخراوی ناوبراو بڵاوی كرده‌وه كه سێ هاووڵاتیی گوندی " بلەسەن"ی بانە بە ناوەکانی " بێستوون ئەحمەدپوور" و " فەرهاد ئەحمەد پوور" کە برا بوون و " زانا ئەحمەدپوور" کە ئامۆزای ئەو دوو کەسەیە، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانى بانەوە دەستبەرسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە رێكخراوی هەنگاوی راگەیاندووه كه ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی" هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیران" دەستبەسەر کراون.
هه‌نگاو ده‌شڵێت هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیج زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم دەستبەسەرکراوانە لە بەردەستدا نیە.
له‌كۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو بۆمافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كانى بانە سێ برایان بە ناوەکانی " خەلیل، کەریم و بارزان کەریمی" هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کردوە و چارەنووسیان نادیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.