به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29 ى 4 ى 2020 ،ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له كاته‌كانی ئێواره له ناوچه شاخاوییه‌كان.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت ، له هه‌ولێر به‌رزترین پله 27ی سیلیزی ده‌بێت ، له‌سلێمانی 22 پله، له‌دهۆك 26 پله ، له‌كه‌ركوك 30 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ی پێنجشه‌ممه 30 ى 4 ى 2020 ، ئاسمان دووباره نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له كاته‌كانی ئێواره له ناوچه شاخاوییه‌كان.



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.