لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌كه پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه تەرمی ژنێک بەناوی (ٚ ر . ع . ف ) لەدایک بووی ساڵی 1965 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی گوندی (ٚ ێنزێ )ٚ سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی سەنگەسەر.
پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە لەگەڵ چەند کەسێکی تر چووە بۆ بەرزایەکانی بناری قەندیل بەمەبەستی گەڕان بەدوای گژوگیایی کێوی، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە هەڵدێراوە و پاشان گیانی لەدەستداوە، پاش گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەنگەسەر بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.