له درێژه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان و به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوانیان ده‌كه‌ن.
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29 ى 4 ى 2020 كه له باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لیوا دلێر میران به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی و ژماریه‌ك له ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشوازییان كرد له تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له كۆڵۆنێڵ پاسکال و كۆڵۆنێڵ بروسک.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه تیمه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له راوێژکاری و مەشق و راهێنانه‌كان به پێشمەرگە و هه‌هانگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی پێشمەرگە، له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێوه‌برایه‌تی چاكسازی سوپاسی هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیان كرد‌و جه‌ختیانكرده‌وه كه درێژه‌دان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان خزمه‌ت به ئه‌رك و ئامانجه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كات.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.