كهمێك پێش ئێستا لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، ژمارهیهك قوتابى دیکە کە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان.
ئەوەى ئەمڕۆ چوارشهممه وهجبهیهكى دیكهی گەڕانەوەى قوتابیانه لهوڵاتى ئهرمینیا كه لەگەڵ گەیشتنەوەیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و بەھۆی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.