لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌باڵه‌خانه‌ی بهڕێوهبهرایهتهكهدا به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه جیاوازه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ئه‌نجامدرا.
راشیدهگهیهنن ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ قۆناغی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی خرایه‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا رۆژانه 750 مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت، كه مامه‌ڵه‌كان بریتین له نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه، تۆماركردنی خاوه‌ندارێتی و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.