Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 09:30

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: 32 هه‌زار که‌س بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ ده‌ستگیرکراون

له‌ماوه‌ی مانگێكدا
کوردستان TV
100%

 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا: ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆوە لە بەغدا دەستگیرکراون، گەیشتووەتە ٣٢ هەزار و ٨٠ کەس.


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆوە لە بەغدا دەستگیرکراون، گەیشتووەتە ٣٢ هەزار و ٨٠ کەس.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزە ئەمنییەكان لە ١٧ی ئادارەوە تا ٢٨ی ئەم مانگە، ٣٢ هەزار و ٨٠ كەسیان دەستگیركردووە، بەهۆی ئەوەی کە بڕیار قەدەغەكردنی هاتوچۆیان پێشێلكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لەو ماوەیەدا، دەست بەسەر هەزار و ٦٨٤ ماتۆرسكیلدا گیراوە، هەروەها ژمارەی سزاكان گەیشتووەتە ٧٨ هەزار و ١٦٦ سزا، جگە لەوەش ئاسانكاری بۆ چوونی ٥٥ هەزار و ٩٤٤ بارهەڵگری خۆراک بۆ بەغدا كراوە".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیەنراوەکەیدا داوای لە هاووڵاتییان كردووە كە بەتەواوی پابەندی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ بن، هەروەها جەختیکردووەتە لەسەر ئەوەی كە هێزە ئەمنییەكان بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەكەن ئەگەر هەوڵ بدەن قەدەغەكردنی هاتوچۆ پێشێل بكەن و تەنانەت رێوشوێنی یاساییش بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتە بەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.