حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەڵگە ئامێز بۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنێرێت.
حكومهتى ههرێمی كوردستان پەیامێکی 10 خاڵی بۆ ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناردووە کە تیایدا، بیانووی یاسایی هێندراوەتەوە کە دەیسەلمێنێت، نابێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت، بەو پێیەی ئەوانیش بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق.
لە پەیامەکەدا هاتووه دەستوور زامنی مافی هاوبەشی کردنە وەک بنەمایەک بۆ دامەزراندنی سیستمی ئیتیحادی بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان و دەبێ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ئەم بنەمایە کار بکەن.
حكومهتى ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوهش دهكهن بەغدا لە سێ مانگی ساڵی 2020 هیچ شاییستەیەکی دارایی بۆ هەولێر نەناردووە، ئەمە جیا لە قەرەبووی فەرمانبەران کە دەگاتە 452 ملیار دینار و لەلایەن ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەنایاسایی راگیراوە.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە، حکوومەتی عێراق لە شوباتی ساڵی 2014 تا ساڵی 2019 هیچ شاییستەیەکی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.






کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.