ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێ حكوومهت کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە پەیامێکی کورتی ڤیدیۆیدا کە لە پەڕەی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی رایگەیاند: ئەمڕۆ بەرنامەى کارى کابینەکەم بۆ ئەنجومەنى نوێنەران نارد، بەمەبەستى ئاگاداربوونى ئەندامە بەرێزەکان.
دهشڵێت: ناوى کاندیدەکانیش بۆ کابینەى داهاتوو لەمیانى ماوە دەستوریەکەدا دەنێرین، تا دانیشتنى دەنگدان دیاری بکرێت. بژى خاک و گەل و سەروەریی نیشتمانیى عیراق.
مستەفا کازمی ههر له پهیامهكهیدا واژۆی لەسەر بەرنامەی کاری کابینەکەی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.