Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 03:09

شاندی حکومە‌تی ھە‌رێم و دەستەی سیاسی رەوتی سەدر کۆبوونەوە

پشتگیری خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هه‌رێم و بەغدا دەربڕی
کوردستان TV
#7
100%


شاندی حکومەتی هەرێم  لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندییەكان كردەوە لەپێناو گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هه‌رێم و بەغدا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا، سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ 29 / 4  شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی نەسار روبەیعی کۆبوونەوە.

دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر پشتگیری خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هه‌رێم و بەغدا دەربڕی و رایانگەیاند رازی نابن مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زەوت بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی رەوتی سەدری کرد و جەختی لە پێویستی هەماهەنگی لە نێوان  هەموو لایەنە عێراقییەکان کردووە بۆ ئەوەی بە تێگەیشتنی زیاتر هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەت لەم قۆناغەدا کە عێراق لەبارودۆخێكی تایبەتدایە.

لە کۆبوونەوەکە هەردوولا رێككەوتن لە پەیوەندی و زانیاری گۆڕینەوەی بەردەوامدابن لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و ناوەند.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.