سه‌رۆكی حزبی ئومه‌ی عێراقی داوا ده‌كات داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه له دژی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكات، كه مووچه‌ی هه‌رێمی بڕیوه.
میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی ئومه‌ی عێراقی داوا ده‌كات داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه له دژی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكات، كه مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه.
ئالووسی له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێویسته سیاسییه‌كانی عێراق به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن و نه‌یخه‌نه ئه‌ستۆی كه‌س.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویست ناكات كێشه‌كان تێكه‌ڵ بكرێن و ده‌بێت دوور له قووتی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.