بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، كەسێكی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا چاكبووەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا چاكبووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه، باری تەندروستی تەواو جێگیر بووه‌تەوه و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.
به گوێره‌ی ئاماری بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی تەندروستی هەولێر تا ئێستا 162 كه‌سی تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.