شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە و تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.
ئەمڕۆ 29 نیسانی 2020 شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد و لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا هەدوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەری گشتگیری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ههرێم و بەغدا.
کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە عێراقییەکان ئەمشەو و سبەی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.