داخستنی بازاڕەکان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر جێگری پارێزگاری هەولێر رەتدەکاتەوە، دەشڵێت ئێستا لە قۆناغی (تاکپارێزی)داین و رێنماییەکان تووند دەکەین نەک رێکارەکان.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكە، به رووداوی رایگەیاندووه: هیچ بڕیارێك نییە بۆ توندكردنی رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر، هەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكەینەوە كە باس لە داخستنی دوكان و بازاڕەكان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر دهكرێت.
گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر گوتی: ئێستا ئێمە لە قۆناغی (تاکپارێزی)داین و تەنیا رێنماییەکانی خۆپارێزی تووند دەکەین.
جێگری پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد لە ئەگەری هاوكارنەبوونی هاووڵاتیان، ناچار دەبن بەپێی راسپاردەكانی وەزارەتی تەندروستی و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ، رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆش توند بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.