Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:35

شاندی حکومە‌تی ھە‌رێم سەردانی عەممار حەکیم ـ یان کرد

گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هه‌رێم و بەغدا كردەوە
کوردستان TV
#7
100%


شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیران لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە پەیوەندییە مێژوییەكانی كورد و شیعە و گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هه‌رێم  و بەغدا كردەوە.

سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ 29 / 4  شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، سەردانی سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەیان كرد لەشاری بەغداو لەبارەی كۆمەڵێك پرسی هاوبەش گفتوگۆیان كرد .

هەردوولا خەباتی هاوبەشی پێكهاتەكانی كورد و شیعەیان بیرهێنایەوە دژ بەدیكتاتۆرییەت و لەپێناو بەدیهێنانی عێراقێكی فرەرەنگ و سەقامگیر، لای خۆشییەوە سەید عەممار پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

قوباد تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی مێژووی بنەماڵەی حەكیم و تیڕوانینی رەوتی حیكمەی كرد بەرامبەر هەرێمی كوردستان و پرسەو سەرەخۆشی بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی سەید عەبدولعەزیز حەكیمەوە پێشكەش كرد.

لە گفتوگۆكاندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕی پەیوەندی و زانیاری لەماوەی داهاتوودا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.