Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 09:28

مایک پۆمپیۆ داوایه‌ک ئاراسته‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌کات

ڕێبكەون و واز لە پشكداریی تایەفەگەریی بهێنن
کوردستان TV
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، رایگه‌یاند، داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، داوای گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی پشتیوانی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق دەكات و گەلی عیراقیش شیاوی حكومەتێكە كە لە دەستوەردانی دەرەكى ڕزگاریی بكات، داواشی لە سەركردە عیراقییەكان كرد لەنێوخۆیاندا بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕێبكەون و واز لە پشكداریی تایەفەگەریی بهێنن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد داواكانی گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات، جڵەوی ئەو گروپە چەكدارانە بخاتەژێردەستی خۆی و ڕێگە نه‌درێت ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆ پشێوێنن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.