لە كاتژمێر 8:01 خولەكی ئەمشەو بوومەلەرزەیەك شاری سلێمانی دهوروبهری گرتهوه هاووڵاتیان بەتەواوی هەستیان پێ كرد.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد بوومەلەرزەکەی ئهمشهو "کاریگەر" بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، چەقی بومەلەرزەكە قەزای چەمچەماڵ بووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
رونیشیكردۆتەوە، گوڕی بومەلەرزەكە 4.6 پلە بە پێوەری ریختەر بووە، بە قوڵایی 10 كیلۆمەتری زەوی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەنتەری بومەلەرزەكە 27 كیلۆمەتری چەمچەماڵ و 31 كیلۆمەتر لە سلێمانیەوە دووربووە.
بەپێی زانیارییهكان، بوومەلەرزەکە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەستیپێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.