Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:35

وەزیری تەندروستی عێراق، دەست خۆشی لە پارێزگاری هەولێر دەکات

بۆ رێگری كردن له‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری تەندروستی و ژینگەی حکومەتی عیراقی فیدراڵ هەوڵ و هەنگاوەکانی  پارێزگاری هەولێر و هاوکارانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا به‌رزده‌نرخێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.4.29 سادق جەعفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی حکومەتی عیراقی فیدراڵ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی و پێزانینی حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی عێراقی بە پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند و باسی لە جدییەتی و هەوڵ و هەنگاوەکانی  پارێزگاری هەولێر و هاوکارانی لە ژووری ئۆپەراسیۆن پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر کرد، کە چۆن بە وریایی و پەرۆشییەوە کاریان  لەسەر دەرکردنی ڕێکار و رێنماییە پێویستەکان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پاڕێزگای هەولێر.

لە لایەن خۆیەوە د.فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، سوپاسی وەزیری تەندروستی و ژینگەی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵی کرد لە پاڵپشتی کردن و پێزانینی بەرامبەر بە ڕێکارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.