دوو شهو لهمهوبهر، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا دوو هاووڵاتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست دا.
تەرمی ئەو دوو هاووڵاتیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دووشەو لهمهوبهر بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لەسنوری خواکورک لەنێوان نازداری داخی و چیای شاکیو شەهید بوون هێشتا لەشوێنی بۆردومانەکە ماونەتەوە، لەترسی بۆردومانەکان نەتوانراوە تەرمەکان بدۆزنەوە.
تائێوارەی ئەمڕۆش هەوڵەکان هەر بەردەوامن بۆ هێنانەوەیان و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک لەکەسوکاری ئەو دوو هاووڵاتیە بەهاوکاری خزم و کەسوکاری دیکەیان لەهەرێمی کوردستا لەدوێنوە لەڕێگای لۆلان و خنێرە لەهەوڵی دۆزینەوە هێنانەوەی تەرمەکانن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەکە لەژێر چاودێری بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیایە و هەڵکەوتەی ئەو ناوچەیەش شاخاوی و دوورە دەستە.
وەک یەکێک لەو کەسانەی لەگەڵ کەسوکاریان لەهەوڵی گەڕانە بەدوای تەرمەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیان: گەڕان بۆ ئەو شوێنانە مەترسی دارە هێنانەوەی تەرمەکان ئاسان نییە و گوتیشی چەند کەسێک لەڕێگایی پەیوەندی کەسی و لایەنی پەیوەندار لەهەوڵی بەردەوام دان بۆ ئاسانکاری و گەڕان و دۆزینەوەی تەرمەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.