Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:35

شاندی هه‌رێم بە جیا لەگەڵ مالیکی و عەبادی کۆبوویەوە

كێشەكانی هه‌رێم و بەغدا گفتوگۆیان كرد
کوردستان TV
#7
100%


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كۆبوویەوە و لەبارەی چارەسەری گشتگیر و هەمیشەیی كێشەكانی هه‌رێم و بەغدا گفتوگۆیان كرد.

سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ 29 / 4  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بە جیا سەردانی هەریەك لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و سەرۆكی هاوپەیمانێتی نەسری کرد و لەبارەی كێشەكانی بەغدا و هەولێر و چارەسەری یاسایی و گشتگیری گرفتەكان بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە هەر دوو کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایە سەر هۆكار و ریشەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و باس لەوەكرا هۆكاری هەندێک لەو كێشانە بۆ بۆشایی یاسایی دەگەڕێتەوە بە تایبەت لە بواری نەوت و گازدا.

نوری مالیكی رۆڵی بنەڕەتیی سەرۆك تاڵەبانی بیرهێنایەوە لە عێراق و ئاماژەی بەوە كرد بۆشایی ئەو كەسایەتییە هۆكارێكە بۆ ئاڵۆزتربوونی كێشەكانی عێراق.

لەلای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی  پێشنیارەكانی چارەسەری بە هەردوو سەركردە عێراقییەكە گەیاند و هەموولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی گۆڕینەوەی بیروبۆچوون تا گەیشتنە رێكەوتنێكی هاوسەنگ و گشتگیر بۆ سەرجەم كێشەكان.

لە هەردوو سەردانەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا هاوەڵی قوباد تاڵەبانی بوون.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.