Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:35

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی 51 هاوڵاتى لە ئیسپانیاوە گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هەرێمى کوردستان

ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن
کوردستان TV
#7
100%

لە بەردەوامى هەوڵەکانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى فیدڕاڵ بۆ گەڕاندنەوەى ئەو هاوڵاتیانەى لە دەرەوە گیریان خواردووە، ئەمڕۆ 51 هاوڵاتى لە ئیسپانیاوە گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان.

لەژێر رۆشنایی راسپاردەکانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، لەچوارچێوەى پرۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدڕاڵ، ئەمشەو 51 هاوڵاتى هەرێم کە لە وڵاتى ئیسپانیا گیریان خواردبوو گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى باڵیۆزخانەکانى عیراق و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوەو نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغداو هێڵی ئاسمانى عیراقیە و وەزارەتى تەندروستى و وەزارەتى ناوخۆى هەرێم و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرو ستافى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەو پارێزگاى هەولێرو تەندروستى هەولێر کرد کە رۆلى بەرچاویان هەبوو لەسەرخستنى پرۆسەى گەڕاندنەوەى هاوڵاتیانى هەرێم لەو قۆناغە سەختەدا.

ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

جێگەى باسە تا ئێستا چەندین هاوڵاتی و قوتابى کە بەهۆى وەستانى گەشتە ئاسمانیەکان لە دەرەوە گیریان خواردبوو لە هیند و ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئەرمینیا و سعودیە و ئەردەن و قوبرس گەڕێندراونەتەوە هەرێمى کوردستان، هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن. فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.