به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر پیاوێك به‌ناوی " دلێر عه‌لی" به نارنجۆك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی زاواكه‌ی و له ئاكامیشدا كۆتایی به ژیانی خۆی و كچه‌كه‌ی هێنا.
به پێی زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانیه‌وه له قه‌زای بنه‌سڵاوه خه‌زورێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی كچ و زاواكه‌ی وله ئاكامدا خۆی و كچه‌كه‌ی ده‌كوژێت.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ، زاواكه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.