پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند" بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمەتبارێکی بەتۆمەتی دزینی ماتووسکیل دهستگیرکرد.
ڕاشیگهیاند: پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارهكهدا دانی بەوەدانا کە لەناحییەی پێبازو گوندی سەیدمەحمود لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە دوو ماتووڕسکیلیان دزیوەو دواتر فرۆشتویانە .
پۆلیس ئاماژژهی بهوهش كردووه دوای ڕەزامەندی دادوەر ئەوسێ تۆمەتبارەی لەگەڵی بون لەکاتی تاوانەکەدا لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە دەستگیرکران .
ههروهها ڕایگهیاندووه لەئێستادا هەرچوارتۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2020\4\30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.