Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 22:18

تۆمه‌تبارێک به‌هۆی فرۆشتنی ماددە کحولیەکانه‌وه‌ دەستگیر کرا

به‌ ئۆتۆمبیل له‌ سه‌ر ڕێگای ڕانیه‌ مادده‌ی كحولی فرۆشتووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە میانەی کارو چالاکیەکانی هێزەکانی پۆلیس بەمەبەستی پاراستنی سەر ماڵی هاوڵاتیان، وە بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و بەرزڕاگرتنی ئەو مانگە پیرۆزە و بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی ماددە کحولیەکان، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری کەسێک دەستگیرکرا کە بە ئۆتۆمبیلەکەی ماددەی کحولی دەفرۆشت.

لە کاتێکدا کەسەکە لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان چوارقوڕنە - بۆسکێن لە نزیک گوندی بۆسکێن بە شێوەیەکی نهێنی هەستاوە بە فرۆشتنی چەند ماددەیەکی کحولی جۆراوجۆر. دوای دەستگیرکردنی کەسەکە دەستگیرا بەسەر ماددە کحولیەکان و ئۆتۆمبیلەکەی.

مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر کەسەکە بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.