Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 20:20

ئەڵمانیا رێکخراوی حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە

هەموو چالاکییەکانییان قەدەغەکرا
کوردستان TV
100%

هۆرست زیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە كه‌ چالاکییەکانی حزبوڵڵای لوبنانی قەدەغە کردووە و رێکارەکانی پۆلیس دەستیانپێکردووە و یاسا سەروەر دەبێت.

رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئەو گروپە نزیکەی 1050 ئەندامی هەیە.

هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا زیاتر تیشک دەخەنە سەر شارەکانی بەرلین، دۆرتمۆند، برێمێن و مونستێر بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەندامانی ئەو رێکخراوە لوبنانیە.

لە ساڵی 2013، یەکێتی ئەوروپا باڵی سەربازی حزبوڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام باڵە سیاسییەکەی بەردەوام بوو لە کارەکانی. بۆی تەنها سزا خرایە سەر سەرکردە سەربازییەکانی.

kurdistan 24

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.