Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 09:30

کۆمسیۆنی ئەمەریکا: هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئازادی ئایینی لە عێراق بۆ ناسەقامگیریی باری ئەمنی دەگەڕێتەوە

بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و حەشدی شەعبی
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ناوی چەندین وڵاتی خستووەتە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی کە تیشکیان دەخرێتە سەر لەبەر نەبوونی ئازادیی پێویستی ئایینی و عێراقیش لە نێو لیستەکەدایە.

کۆمسیۆنی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەكەیدا ڕاشیگەیاند كە پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دۆخێکی سەقامگیرییان هەیە، بەڵام هێشتا چارەنووسیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان دیار نەکراوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئازادی ئایینی لە عێراق بۆ ناسەقامگیریی باری ئەمنی دەگەڕێتەوە، ئەمەش بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و حەشدی شەعبی کە هۆکارن لە بەردەم بەرتەسک کردنەوەی پێکەوەژیانی ئایینی، لەوانەش دانانی چەند بازگەیەک لەسەر رێگەی شنگال کە رێگرە لە بەردەم گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە دا هاتووە، کەتایبی بابلیۆن و شەبەک کە سەر بە حەشدی شەعبین، رۆڵێکی سەرەکیان لە چەند ناوچەیەکی هەستیار گێڕاوە و رێگەیان نەداوە خەڵکی ناوچەکە بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و کۆمسیۆنەکە داوای لە حکوومەتی ئەمەریکا کردووە، ناوی چەندین سەرکردەی دیکەی حەشدی شەعبی بخاتە نێو لیستی سزاکانەوە.

kurdistan 24

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.