وهزارهتی تهندروستی ههرێم له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: پێنج تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ههولێر تۆمار كران.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێک تەمەن 49 ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن 23 و 14 ساڵان لە قەزای سۆران گەڕەکی 26 گوڵانن.
تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن 67 ساڵ لە ناحیەی سمیلان.
تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ لە تەلار سیتی لە ناحیەی کەسنەزان لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە.
ھەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
30 نیسان ٢٠٢٠

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.