نیویۆرك پاڵه‌وانێكی له‌ده‌ستدا
خاتوو لۆرنا برین به‌ده‌م سه‌یركردنی به‌رنامه‌كانی ئێن بی سی نیوزه‌وه، سێوێك پارچه پارچه ده‌كات و به‌ر له‌خواردنی سێوه‌كه، مۆبایله‌كه‌ی ھه‌ڵه‌گرێت، په‌یوه‌ندی ئه‌كات به دكتۆر لۆرانس مێلنیكه‌ر، جێگری سه‌رۆكی چاودێری ئاستبه‌رزی نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك- پریسبیتیریان ئالین.
به‌ده‌م ته‌واوكردنی سێوه‌كه‌وه دكتۆر برین به دكتۆره ھاوڕێكه‌ی ده‌ڵێت:"سبه‌ی ڕۆژی ٢٣ی ئه‌پرل ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ست ده‌كه‌مه‌وه به‌كاركردن".
دواتر بیری ھاوڕێ نزیكه‌كه‌ی خاتوو داره كاس، پزیشكی به‌شی فریاكه‌وتن ده‌كات و نامه‌یه‌كی ده‌نگی له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه بۆ جێده‌ھێڵێت. كاس به زه نیو یۆرك تایمز-ی وتووه: "ڕۆژی ٢٣ ی مانگ نامه‌یه‌كی جێھێشتبوو، وێرای ئه‌وه‌ی وتبووی بارودۆخی نه‌خۆشه‌كان چۆنه، ھه‌واڵی ئه‌وه‌ی داینێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاركردن".
كاس ده‌شڵێت: "ته‌نانه‌ت (برین) داوای دڵنیایی لێكردم كه ئایا تا چه‌ند ئامێر و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ كارمه‌ندان ھه‌یه و كه‌م نییه".
د. لۆرنا برین - ٤٩ ساڵ، دكتۆرێكی به‌توانا و به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك- پریسبیتیریان ئالین-ه. دوای ١٠ ڕۆژ پشوو له‌ماڵه‌وه، به‌ھۆی تووشبوونی به كۆرۆنا ڤایرۆس، ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی. به‌ڵام كاتێك ده‌چێته‌وه بۆ كاركردن. سه‌رله‌نوێ پشكنینی بۆ ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ره‌كه‌وێت ھێشتا چاكنه‌بۆته‌وه، بۆیه ھاوڕێكانی ده‌وای لێده‌كه‌ن بچێت پشوو بدات.
به‌ڵام به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی ئێن بی سی نیوز، (برین) دوای یه‌ك مانگی ڕێك له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگین دژی كۆرۆنا ڤایرۆس، نایه‌وێت به‌رده‌وام بێت له پشوو.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی:"نه‌خۆشخانه‌ی نیو یۆرك-ئالین پاڵه‌وانێكی له‌ده‌ستدا".
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت:"دكتۆرێكی ھه‌ڵكه‌وتووی نیویۆرك له به‌شی فریاگوزاری دوای چاره‌سه‌ركردنی ٧٣ نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ده‌ستی خۆی، كه‌چی ئێواره‌ی ٢٦ ی ئه‌پرل له شاری شارلۆتسفێل-ی ڤیرجینیا، خۆی كوشت".
ھه‌واڵ ئه‌ده‌نه پۆلیس. تایله‌ر ھاون به‌ڕێوه‌به‌ی پۆلیسی شارلۆتسفێڵ له‌ڕێگه‌ی بێته‌له‌وه داوای تیمی پزیشكی ده‌كات ھه‌رچه‌نده دڵنیاشه كه دكتۆر برین كۆتایی به‌ژیانی ھاتووه. به‌ڵام ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆ (بۆ تیشكی ژوور وه‌نه‌وشه‌یی) سیستمی ته‌ندروستی له ڤیرجینیا، به‌ڵام به‌ھۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
باوكی برین، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له پزیشكه به‌تواناكانی نیویۆرك و ئێستا له ھێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگدایه دژی كۆرۆنا ڤایرۆس، به‌ده‌م ھه‌ناسه ھه‌ڵكێشانه‌وه وتی: "ئه‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاركردن دژی كرۆنا ڤایرۆس". د. فلیب سی برین كه ٧٤ ساڵی به‌ڕێكردووه له ژیانی، ده‌رباره‌ی كچه پزیشكه به‌تواناكه‌ی ده‌ڵێت:"سوپاس بۆ خوا پێش ئه‌وه‌ی جێ‌مان بێڵێت، كچه‌كه‌م چه‌ندین نه‌خۆشی شادكرده‌وه به خێزانه‌كانیان دوای چاكبوونه‌وه‌یان".
ئه‌و بۆ ده‌یلی نیوز ڕونیكردۆته‌وه كه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یان له خانوه‌كه‌ی ڤیرجینیا ئه‌ژیا. وتیشی:"ھه‌میشه ئامۆژگاری كارمه‌ندانی پزیشكی ئه‌كرد به‌بێ ئامێر و پێداویستی پزیشكی نزیك نه‌كه‌ونه‌وه له نه‌خۆش، به‌ڵام خۆی ١٠ رۆژ به‌ھۆی كۆرۆنا ڤارۆسه‌وه دووركه‌وته‌وه له‌كاركردن".
خاتوو ئه‌نجیلا مێلز، سه‌رۆكی به‌شی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه كتوپڕه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك- پریسبیتیریان ئالین- شه‌وی ٢٦ ی ئه‌پرل نامه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی ئه‌نێرێت بۆ ته‌واوی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌رباره‌ی مردنی برین.
ڕۆژنامه‌ی نیو یۆرك تایمز ئه‌ڵێت: "نامه‌كه‌ی مێلز ڕوونی نه‌كردۆته‌وه بۆچی برین خۆی كوشتووه!" له كۆتایی نامه‌كه‌دا نوسراوه:"مردنێك پرسیاری زۆرمان ڕووبه‌ڕوو ئه‌كاته‌وه، كه ناتوانین وه‌ڵامی به‌ینه‌وه".
برین وێرای كاری سه‌ره‌كی پزیشكی، چه‌ندین ئاوات و خولیایی ھه‌بوو، به‌شێكی كاته‌كانی به‌ر له ھاتنی كۆرۆنا ڤایرۆس به وه‌رزش و وێنه‌كێشانه‌وه سه‌رفده‌كرد، ئه‌ندامێكی چالاكی یانه‌ی خزینی سه‌ربه‌فری نیویۆرك بوو. به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك سه‌ردانی به‌شی خۆرئاوای خزانی سه‌ربه‌فری ئه‌كرد.
مێلز-ی ھاوڕێی ده‌ڵێت:"دیندار و باوه‌ڕدار بوو، ھه‌فتانه بۆ چوار سه‌عات وه‌ك خۆبه‌خش له‌خانه‌یه‌كی پیرانی فێرجینیا كاریده‌كرد. ساڵانه‌ش ئاھه‌نگێكی ڕێكئه‌خست له خانوه‌كه‌ی له مانھاتن بۆ ھاوڕێ و دۆسته‌كانی. ھه‌روه‌ھا دكتۆر (برین) نزیك بوو له دایك و خوشكه‌كانی كه له ڤیرجینیا ئه‌ژیان.
دكتۆر لۆرانس مێلنیكه‌ر، جێگری سه‌رۆكی چاودێری ئاستبه‌رزی نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك -پریسبیتیریان ئالین، له ڕێگه‌ی ئێن بی سی نیوز -ه‌وه وه‌سفی برین-ی كرد كه دكتۆرێكی خۆشه‌ویست و به‌توانا بوو، نه‌خۆشخانه‌كه‌مان توانای گلدانه‌وه‌ی ٢٠٠ نه‌خۆشی ھه‌یه، به‌ڵام به‌توانای ئه‌و كرابوو به ٣٠٠. پاره‌ی دابینكردنی ئه‌و ١٠٠ قه‌ڵه‌وێره و ئامێره‌كانی له‌ڕێگه پاره‌ی خۆیی و خزم و ھاوڕێ و خه‌ڵكی خێرخوازه‌وه دابینكرد.
مێلینكه‌ر ده‌شڵێت: "كه‌م كه‌س ئه‌و توانایه‌ی ھه‌یه بتوانێت بگاته پله‌ی سه‌رۆكی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه". ئه‌و له‌ژێر چاویلكه‌كه‌یه‌وه فرمێسك ھاته‌خواره‌وه و وتی:"تائێستا جێگه‌كه‌یمان بۆ پڕ ناكرێته‌وه.. زه‌حمه‌ته".
مێلینكه‌ر نایشارێته‌وه كۆرۆنا ڤایرۆسی كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر ده‌روونی پزیشك و كارمه‌ندانی پزیشكی، ڕۆژانه به چه‌ندین كه‌س له‌به‌رچاویان ئه‌مرن، وێرای ترسیان له تووشبوون له‌ژێر فشاری خه‌می گه‌وره‌دان كه تووشبوانی كۆرۆنا ڤایرۆس نه‌مرن.
لۆرنا برین له‌یه‌ككاتدا دوو بڕوانامه‌ی دكتۆرای ھه‌بوو یه‌كێكیان پزیشكی فریاكه‌وتن، ئه‌وی تریان پزیشكی ھه‌ناوی. ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ریش بوو له به‌ڕێوه‌بردنی كار، چونكه ئه‌و پێی وابوو پێویسته ھه‌موو كه‌س له (بزنس ئه‌دمینسته‌ره‌یشن) توانای ھه‌بێت ئه‌وكات پله‌ی ئیداری وه‌رگرێت.
ئا / لوقمان غه‌فوور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.