له ڕاگهێندراوێكدا بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیانی ئیدارهی ڕاپهڕین بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهڕین ڕوونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند: لە هەندێک لە پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی نادروست بڵاوکراوەتەوە بەوەی کە شەوی ڕابردوو لە شاری ڕانیە چەند کەسێک لە ئەندامانی یەک خێزان کوژرابن و دواتریش لە ڕێگا ئۆتۆمبیلی پۆلیس وەرگەڕاوە و قوربانی لێ کەوتۆتەوە.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه: وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەموو جۆرێک ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ جۆرە ڕوداوێکی لەو شێوەیە لە شاری ڕانیە و دەوروبەری و تەنانەت لە سنوری پشدەریش ڕوی نەداوە.
سەرەڕای ئەوەی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەیان مەرامی خۆی لەپشتە، کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر دەرونی خەڵک و هەوڵێکە بۆ تێکدانی هێمنی و باری ئاسایشی خەڵکی سنورەکە کە لەکاتێکدا خۆشبەختانە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆر ئارامە و ئەمەش بە هۆی بوونی سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی سنورەکە و هاوکاری هاوڵاتیانی سنورەکە.
لێرەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت کەوا سکاڵای یاسایی لە دژی خاوەنی ئەم جۆرە پەیج و ئەکاونتانە تۆمار دەکەین تاکو سزای یاسایی بدرێن بۆئەوەی چی تر لە هەوڵی تێکدانی دەرونی هاوڵاتیان و هێمنی و باری ئاسایشی هاوڵاتیان هەواڵی نادروست بڵاو نەکەنەوە.
هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام لە خزمەتیان دادەبین و وەک چۆن لە ڕابردوو و لە ئێستادا بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئارامی ئاسایشی سنورەکە لە ئەرک دابووین وە لە داهاتوشدا بەردەوام دەبین.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.