Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 20:20

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی "نیعمەت" خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی بڵاو کردەوە

نیعمەت خان؛ خوشكی خوالێخۆشبوو نازدار خانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس بارزانى بوو
کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، خوشكی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی 4ـی 2020 خاتوو نیعمەت خانی كچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، خوشكی خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و كۆچی دوایی كردووە.

وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ هەموو خەڵكی كوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی تەندروستی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو نیعمەت خان بەڕێوە ناچێت. داوا دەكەم لە ماڵەكانی خۆتان هەر كەس بە دوعا و خوێندنەوەی فاتیحە پرسە و هاوخەمی خۆتان دەرببڕن.

خودای مەزن پاداشی هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
30ـی 4ـی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.