نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکینەوە کە باس لەوە دەکات بۆ ماوەی 72 كاتژمێر قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لەهەولێر رادەگەینرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، "هاوڵاتییانی سنوری پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە هیچ بڕیارێک نییە بۆ توندکردنی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر و تا ئێستاش ھیچ شتێكی فەرمی لە بارەی قۆناغی داھاتووی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاونەكردوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەنگۆی داخستنی بازاڕەکانیش بۆ ماوەی 72 كاتژمێر دوورە لە ڕاستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.