Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 18:55

له‌ هه‌ولێر 8 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، له‌ هه‌ولێر 8 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوون. 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، کە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سێتاقانن و هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (85)، (43)، (36) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (12)، (10)، (6)، (5) ساڵن. 

تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە. 

وەزارەتی تەندروستی

30 نیسان 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.