پزیشكان و كه‌سوكارى هونه‌رمه‌ند سه‌عید گابارى ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، كه ناوبراو كۆچى دوایی كردبێت.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌والى كۆچى دوایی هونه‌رمه‌ندى شۆره‌شڤان و ناسراوى گه‌له‌كه‌مان، سه‌عید گابارى بلاوبووه‌وه، پزیشكانى تایبه‌تى و كه‌سوكارىی هونه‌رمه‌ند سه‌عید گابارى ئه‌و هه‌واله به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌ینن، كه ناوبراو له ژێر چاودێرى چرى پزیشكى دایه‌و بریاره ئه‌مشه‌و یان به‌یانى زوو به فرۆكه‌ى ئه‌مبۆلانس ڕه‌وانه‌ى ولاتى ئه‌لمانیا بكرێت، بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌كردنى، كه به‌هۆى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كانه‌وه له شارى هه‌ولیر ئێستا چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ ده‌كرێت.
ماوه‌ى چوار رۆژه هونەرمەند سەعید گاباری، بەهۆ ی شێرپەنجەی سییەکانیەوە لە هەولێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا یه.
سەعید گاباری خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و چەندین سترانی بەناوبانگی هەیە، چەند گۆرانیبێژێکیش گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.
گاباری لەگەڵ ئەوەی نابینابوو، چووەتە ناو پێشمەرگە و وەکو هونەرمەندێک لە ریزی شۆڕشدا بووە، لەگەڵ سترانی شۆڕشگێڕی، گۆرانیی ئەڤینداریىشى گوتووە.
سەعید گاباری لە ساڵی 1956 لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت و باوکی هەشت منداڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.