مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستە کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بە بۆنەی کۆچی دوایی نیعمەت خانی کچی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی ، پرسە و سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاک سالار و کاک شاسوار کردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هاوخەمی خۆی دەربڕیوە و هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.