Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 18:55

راگەێندراوێک سه‌باره‌ت به‌ کردنەوەی مزگەوتەکان

ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێی وابێ بەسیاسی کراوە
کوردستان TV
100%

راگەێندراوێک لە لێژنەی باڵای بەرەنگاری کۆرۆنا 

مامۆستایانی ئایینی بەڕێز ھاوڵاتیانی ئازیز ..
 دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و دوای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان  لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان  وەزیری ناوخۆ و  وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی  وپارێزگارەکان،  بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە،  لەبەر ئەم سێ ھۆکارانەی خوارەوە: 
یەکەم "
 چەند حالەتێکی نوێ ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشارەکانی ھەرێم  تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان.
دووەم"
 بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا  بریارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە 
سێیەم "
ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێ ی وابێ بەسیاسی کراوە.
بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچوون لە بریاری لێژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی.

 بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو ( ١٠⁄ ٥ ) نوێژو عیبادەت و خواپەرستی  لە ماڵەکانمان بەرێوەببەین

لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
٣٠⁄٤⁄٢٠٢٠
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.