Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 09:38

ناوی 10 وەزیری کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی ئاشکرا کرا

هێشتا وەزارەتەكانی پشكی كورد یەكلانەكراوەتەوە
کوردستان TV
100%

ناوی 10 وەزیری كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی ئاشكرا كرا و دەردەكەوێت هێشتا وەزارەتەكانی پشكی كورد یەكلانەكراوەتەوە.

میدیای غێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە كە 10 وەزارەتی كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی یەكلا بوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەكە ئەم كەسایەتییانە بۆ 10 وەزارەت یەكلابوونەتەوە:-

جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی
تەها تەمیمی وەزیری نەوت
عەدنان درجال وەزیری لاوان
ئیحسان عەوای وەزیری دەرەوە
هاشم شەدیدی وەزیری كارەبا
محەمەد شیاعوەزیری كشتوكاڵ
ئیبراهیم بەحرلعلوم وەزیری خوێندنی باڵا
ماهر حەما وەزیری بازرگانی
خالد بەتال وەزیری پلاندانان
عەلی دلێمی وەزیری پەروەردە

بەڵام تا ئێستا ناوی وەزیرەكانی كورد لە كابینەی حكومەتەكەی كازمی ئاشكرا نەكراوە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.