ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزێكی سه‌ر به میلیشیا توركمانه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدڕاڵ بازگه‌ی كاتی‌یان له نێوان شارۆچكه‌ی پردێ و شارۆچكه‌ی دووبز داناوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: هێزه‌كانی pmfی سه‌ر به به ره ی تورکمانی که "لیوا تورهان" سه رپه رشتیان ده کات و هێزێكی ملیشیان و سه ر به تورکیان ئیستا بازه گه ی هاوبه شیان داناوه له‌گه‌ل پولیسی فیدراڵی له نێوان شاره دێى پردێ وشارۆچکه ی دووبز.
جی ئاماژه‌یه ئه‌و هێزه هێزێكی حزبییه وهیچ په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی عیراقییه‌وه نیه و وا بریاریشه سبه ی دوو بازگه ی دیکه له نێوان که‌رکوک وهه‌ولێر دابنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.