Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 17:04

مه‌سرور بارزانی: ستایشی ئەرک و ماندووبوونی کرێکارانی کوردستان دەکەم

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ رۆژی جیهانیی کرێکاران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا په‌یامێكی بڵوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

"بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران . پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم .

ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان ، هەروەها سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.