فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی کرێکارانی جیهاندا، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکات.
کرێکارانی کوردستان شان بە شانی و چین و توێژەکانی دیکە، رۆڵی بەرچاویان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی کوردستان هەیە.
لە رۆژی جیهانیی کرێکاران ( 1ـی ئایار)دا، جەخت لە جێبەجێکردنی مافەکانی کرێکاران دەکەینەوە و داوا لە سەندیکاکانی کرێکاران دەکەین زیاتر خزمەت بەو چینە ماندووەی کۆمەڵگە بکەن.
فراکسیۆنی پارتی بە پێویستی دەزانێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی وەزارەتی کار هەوڵی زیاتر بدا بۆ دیاریکردن و پێدانی مافەکان بە کرێکاران و دیاریکردنی کاتەکانی کارکردن.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
1/5/2020

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.